یەک ڕۆژ لە ناو شار

لە نانی بەیانیی بازاڕەوە تا خۆرئاوابوونی گۆیژە.

یەک ڕۆژ لە ناو شار

بەیانی: بازاڕ

ڕۆژەکە لە بازاڕی گەورە دەست پێ بکە. تەشریب یان نانی گەرم بخۆ، پاشان بە کۆڵانەکاندا بگەڕێ و سەردانی مزگەوتی گەورە بکە.

پێش نیوەڕۆ: چایخانە و باخ

چایەک لە چایخانەی شەعب بخۆرەوە. لەوێوە بە پێ بڕۆ بۆ باخی گشتی و پەیکەری شاعیران ببینە.

نیوەڕۆ: مۆزەخانە

مۆزەخانەی سلێمانی لەسەر شەقامی سالمە. دوای ئەوە لە یەکێک لە چێشتخانەکانی شەقامەکە نانی نیوەڕۆ بخۆ.

دوانیوەڕۆ: ئەمنە سوورەکە

کاتژمێرێک یان دوو بۆ ئەمنە سوورەکە دابنێ. بە هێمنی بیبینە.

ئێوارە: گۆیژە

پێش خۆرئاوابوون بە تاکسی سەرکەوە بۆ گۆیژە. شار لە ژێرتەوە ڕووناک دەبێتەوە.

ئەمانەش بخوێنەوە